ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن

ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن
دوای پەسەندکردنی یاسای نوێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆن هەڵدەبژێردرێن.

سەنتەری راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 23-12-2019، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیۆن هەڵدەبژێردرێن.

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق پێنج ئەندام لەڕێی تیروپشکەوە هەڵدەبژێردرێن.

پێشتر حەسەن ئالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاندبوو، کە ئەنجوومەنی کۆمسیۆن لە نۆ ئەندام پێک دێت، کە دوو ئەندامیان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمیکوردستانەوە هەڵدەبژێردرێن و دوو ئەندامیش حکوومەتی عێراق دیارییان دەکات، پێنج ئەندامەکەی دیکەش ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەڵیان دەبژێرێت.

رۆژی پێنجشەممە 5-12-2019، پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.













باسنيوز
Top