سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٩، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە هەولێر و ئێستا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە دایە.

لەمبارەیەوە فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ‌به‌غدای پایتەختی عێراق ڕايگەیاند، تا ئێستا کورد له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رێک نه‌که‌وتووه‌ و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان لەمبارەیەوە جێهێشتووەو بۆیە “ره‌نگه‌ ئەو بابەتە یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی هاتنی بێت”.













باسنيوز
Top