سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هێڵی گەرم دهكاتهوه
ئهمڕۆ یهكشهممه 22/12/2019، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "بە مەبەستی بەدواداچوون و كێشە و گرفتی هاووڵاتییانی ناو شاری هەولێر، بۆ تۆماركردنی سكاڵا و داواكاری لە سەنتەری شار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەكی تەلەفۆنی هێڵی گەرمی كردووەتەوە و هاووڵاتییانی ناو شاری هەولێر دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07514146642)هوە بكەن، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و بەدواداچوونێك".
ئاماژه بهوهش دراوه: "بۆ هەر پرسیار و بەدواداچوونێك كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە هەیە، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07502635858) بكەن و سكاڵا و داواكارییەكانتان بگەیەنن بۆ بەدواداچوونی پێویست".
باسنيوز
