ته‌رمى 11 چه‌كداری داعش دۆزرایه‌وه
مه‌حمود ده‌لۆ، كارگێری لێژنه‌ی ناوچه‌ی گوڵاڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/12/2019، ته‌رمی 6 چه‌كداری داعش له چه‌ند شوینێكی سنووری خانه‌قین و شێخ باوه دۆزرایه‌وه".
گوتیشى: "ئه‌و چه‌كدارانه به بۆرودمانی فرۆكه كوژراون، كه شه‌وى ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌ند فرۆكه‌یه‌ك مۆڵگه‌كانی داعشان بۆردومان كرد".
باسى له‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له‌ته‌رمه‌كان ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌یان له‌یه‌كدى جیا بوونه‌ته‌وه و به هه‌مه‌ر گواستراونه‌ته‌وه".
هاوكات عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله، ئاشكرای كرد: "له سنووری شارۆچكه‌ی شاره‌بانیش، ته‌رمی پێنج چه‌كدارى داعش دۆزراوه‌ته‌وه".
باسنيوز
