فازڵ حاجی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر: راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت
راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت
فازڵ حاجی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێرانی ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ، راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت، بۆیه داواکارن له‌م دو رۆژه سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان.
سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ماوه‌ی 60 رۆژی ئۆتۆمبێله ژماره كاتییه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژی 7-1-2019 راسته‌وخۆ سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن
سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ماوه‌ی 60 رۆژی ئۆتۆمبێله ژماره كاتییه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌چێت، فازڵ حامی باسی لەوەشکرد، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژی 7-1-2019 راسته‌وخۆ سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری لیژنه به لێخۆشبون له دواكه‌وتنه‌كه.
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت، هه‌ر كه‌سیك دوابكه‌وێت و له‌و رۆژه‌دا سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ نه‌كات، ئەوا توشی سزادان ده‌بێته‌وه و قهرهبوهكه نایگرێته‌وه.
خەندان
