پۆلیسی هەولێر: کەسێک براکەی خۆی کوشت

پۆلیسی هەولێر: کەسێک براکەی خۆی کوشت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگەی شاوێس کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 21-12-2019 لە کۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر روویداوە. هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند "شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو برا روویداوە، دواتر یەکێكیان بە چەکی کڵاشینکۆف ئەوەی دیکەی دەکوژێت".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتی، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەپێی ئاماری یەکێتیی پیاوانی کوردستان، تەنیا لە ماوەی 10 مانگی 2019دا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان 47 پیاو خۆیان کوشتووە.
Top