کۆسرەت ڕەسوڵ بە سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی ھەڵبژێردرا
ئەندامێکی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کودستان، ڕایگەیاند: "بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ھەڵبژێردرا".
گوتیشی: "ئەمڕۆ لە یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەدا تەنھا گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی یەکێتی کراوە و سبەی پۆستەکانی دیکە یەکلای دەکرێنەوە".
بەگوتەی ئەندامەکەی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، تاکو ئێستا ھێچ گفتوگۆیەک لەبارەی پۆستی سەرۆکی یەکێتی نەکراوە، بەڵام دوو پێشنیار کراوە، سەرۆکی یەکێتی یان لەڕێگەی ئەندامانی کۆنگرەوە ھەڵبژێردرێت، یان دوای کۆنگرە سەرۆکی یەکێتی لەڕێگەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتییەوە ھەڵبژێردرێت.
باسنیوز
