سەرۆك شارەوانییەكی دیکەی سەر بە هەدەپە دوور خرایەوە

سەرۆك شارەوانییەكی دیکەی سەر بە هەدەپە دوور خرایەوە
دوێنێ٢٠ی١٢ی٢٠١٩ پۆلیسی شارۆچكەی سووری سەر بە ئامەد، هەڵیكوتایە سەر "فەهیمە فیلیز بولوتتەكین" سەرۆكی شارەوانیی ناوچەی سوور و دەستگیری كرد، ئەمڕۆش ٢١ی١٢ی٢٠١٩ لە شوێنێ ئەو قایمقامی سوور كرایە سەرۆك شارەوانی.

ناوچەی سوور گەورەترین ناوچەی ئامەدە، فەهیمە فیلیز و ٢ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی برانە بەردەم دادوەر و دادوەریش بڕیاری دا دەستگیر بكرێن تا رۆژی دادگاییكردنیان، بەڵام جارێ "فەهیمە فیلیز" تۆمەتی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە، كەچی ئەمڕۆ ٢١ی١٢ی٢٠١٩ لە پۆستی سەرۆكی شارەوانیی ناوچەی سوور دوور خرایەوە.

عەبدوڵا چیفتچی، قایمقامی ناوچەی سوور كە لە شوێنی فەهیمە فیلیز بووەتە سەرۆكی شارەوانیی ناوچەی سوور، ڕای گەیاندووە كە فیلیز بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی كاری بۆ پەكەكە كردووە دەستگیر كراوە، تا تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە، پێویستە كەسێك لە شوێنی دابنرێت.











باسنيوز
Top