وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونكردنهوهیهك لهبارهى نرخى غازى ماڵان بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ شهممه 21/12/2019، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه و، تێیدا هاتووه: "ساڵانه له ڕێگاى كۆمپانیاى (دانا گاز)ەوە و بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمى كوردستان، زیادكردنى ئاشكرا دەکرێت بۆ فرۆشتنى غازى ماڵان".
باس لهوهش كراوه: "بەپێی ئەو ڕێککەوتنە حکوومەتی هەرێم و بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پابەندن بەوەی ئەو بڕە غازەی بۆ پێداویستیی هاووڵاتییان دیاری کراوە، بەو نرخەی کە حکوومەت دیاری کردووە، بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت، ئەمە جیا لە سەپاندنی چەند مەرجێکی دیكه کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی بەشداریی زیادکردنی ئاشکرا دەکەن".
وهزارهتى سامانه سروشتییهكان بۆیە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنهوه: "ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادکردنی نرخی غاز دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە".
باسنيوز
