ئەمڕۆ یەکێتییەكان کۆنگرەی دەبەستن
بڕیارە بە ئامادەبوونی هەزار ئەندام، کاتژمێر 11 بەیانی، بە وتاری کۆسرەت رەسووڵ کۆنگرە دەبەسترێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە رۆژی یەکەمی کۆنگرە راپۆرتی لیژنەکان دەخوێنرێتەوە و بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژ، پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند بکرێت.
پێویست بوو یەکێتی لە مانگی ئازاری ساڵی 2013 کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی ببەستێت، بەڵام لە جیاتی کۆنگرە رۆژی 10ـی 10ـی ئەو ساڵە پلینیۆمی کرد، دواتر بڕیار بوو رۆژی 7 ـی ئازاری 2018 کۆنگرە ببەستێت، بەڵام جارێکی دیکە بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە و ھەرێمی و ناوچەییەکان بەستنی کۆنگرە دواخرا.
K24
