خۆپیشاندانی ئافرەتان دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان

 خۆپیشاندانی ئافرەتان دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان و چالاکڤانانی بواری ئافرەتان دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبەردەم پارکی شانەدەر کۆبوونەوە و بەرەو پەرلەمانی کوردستان بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندانەکە دژی فەتوایەکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستانە کە تێیدا هاتبوو، دروستنییە ئافرەت بەتەنها لەگەڵ تاکسیەکدا سەربکەوێت کە شۆفێرەکەی نامەحرەم بێت.

ئەو چالاکڤان و ژنانە دروشمێکیان بەرزکردبووەوە و نووسیبویان "پێشکەوتنەکانی ژنانی کوردستان بەفەتوا راناگیرێت".
Top