هاونیشتمانییانی گوندێکی سنووری مەخموور په‌لامارێكی داعش تێكدەشکێنن

هاونیشتمانییانی گوندێکی سنووری مەخموور په‌لامارێكی داعش تێكدەشکێنن
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو چەکدارانی داعش هەوڵیانداوە دزە بکەنە نێو گوندی عەلی رەش لە سنووری شارۆچکەی باقرت لە قەزای مەخموور، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی ئەو گوندەوە کە سەرجەمیان کوردن، پەلامارەکەیان تێکشکێندراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بەهۆی پەلامارەکەی داعش کە کاژێر 07:00ـی ئەمشەو بووە، شەڕ لەنێوان خەڵکی گوندەکە و رێگرییان لە چەکدارانی داعش کردووە بە مەرامی خۆیان بگەن و هیچ زیانێک بە گوندەکە بگەیێنن.

دوای رووبەڕووبوونەوەیان لەلایەن خەڵکی گوندەکەش، چەکدارانی داعش هەڵاتوون و هیج زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
Top