مەسرور بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەردەوامە

مەسرور بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەردەوامە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی (جەژنا ڕۆژیێن ئێزی)ی تایبەت بە کوردانی ئێزدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هاتووە: " حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە".

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (جه‌ژنا رۆژیێن ئێزی).

جەژنی (رۆژیێن ئێزی ) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم . هیوادام ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادیدا بەسەر ببەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە . هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2019/12/19











باسنيوز
Top