ڕیكلامی كۆمپانیا و دەزگا و شاری یارییەکان لە ناوەندەكانی خوێندن قەدەغە دەكرێت
لە نووسراوەكەدا كە بە ژمارە 39475 لە 17/12/2019 دەرچووە و هاتووە "بەپێی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری یاسایی/ هۆبەی یاسایی و موڵكایەتی، پێتان ڕادەگەیەنین ڕێگە نەدرێت بە هیچ كۆمپانیا و دەزگا و شاری یارییەكان پڕوپاگەندە بكەن و پسووڵە لەنێو ناوەندەكانی خوێندندا بڵاو بكەنەوە".
بەپێی نووسراوەكە "بە پێچەوانەوە بە ڕێگەدان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر بە یاسا و ڕێنماییەكان".
باسنيوز
