بانكێكى سلێمانى 90 ملیۆن دینار به‌هه‌ڵه ده‌داته پۆلیسى شاره‌كه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/12/2019 له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتوووه: "دوێنێ چوارشه‌ممه 18/12/2019، دواى دابه‌شكردنى مووچەی مانگی 9 لەلایەن لێژنەی مووچەی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دەركەوت كە لەلایەن بانكی ئەزمه‌ڕەوە، بڕی 90 ملیۆن دیناریان زیاتر پێ دراوە".
باس له‌وه‌ش كراوه، دواتر لێژنەكە لەڕێی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوه، پارەكەى بۆ بانكه‌كه گەڕانده‌وه.
باسنيوز
