ئاگادارییەک له هاتوچۆی سلێمانییەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە، ڕۆژی دووشەممە 23/12/2019 دوا وادەیە بۆ ڕاییکردنی ئەو مامەڵانەی ڕسووماتیان هەیە، یان سزایان لەسەرە".
هاتوچۆى سلێمانى ئاماژه‌ى به هۆكاره‌كه‌شى داوه، كه ڕۆژی 24ی مانگ هیچ پارەیەک وەرناگیرێت، بەهۆی ئەوەی بەشی ژمێریاری خەریکی ئەژماری کۆتایی ساڵ دەبن.
باسنيوز
