پڕۆژەیاسای چاکسازی دادوەران و ئەنجوومەنی دادوەریش دەگرێتەوە
شەش ماددەی پڕۆژەیاسای چاکسازی تایبەتمەندبوون بە لێژنەی کاروباری پەرلەمان.
لە ماددەی تایبەت بە خانەنشینی پلە باڵاکاندا ئاماژە بەوە دراوە، جگە لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتی، دادوەر و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و داواکاری گشتیش جێگیر کراون کە دەبێت ماددەکە بیانگرێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لێژنەکانی دیکەی پەرلەمان، پێشنیاز و راپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساکە بنووسن، بە مەرجێک لە بەرژەوەندیی گشتی بێت و بارگرانیی دارایی بۆ حکوومەت دروست نەکات.
باسنيوز
