پڕۆژەیاسای چاکسازی دادوەران و ئەنجوومەنی دادوەریش دەگرێتەوە

پڕۆژەیاسای چاکسازی دادوەران و ئەنجوومەنی دادوەریش دەگرێتەوە
لیژنەی کاروباری پەرلەمان پێشنیاز و راپۆرتی خۆی لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد و لە بڕگەی خانەنشینی پلە باڵاکانیشدا ئەنجوومەنی دادوەری و دادوەرانیشی تێدا زیاد کراوە.

شەش ماددەی پڕۆژەیاسای چاکسازی تایبەتمەندبوون بە لێژنەی کاروباری پەرلەمان.

لە ماددەی تایبەت بە خانەنشینی پلە باڵاکاندا ئاماژە بەوە دراوە، جگە لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتی، دادوەر و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و داواکاری گشتیش جێگیر کراون کە دەبێت ماددەکە بیانگرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لێژنەکانی دیکەی پەرلەمان، پێشنیاز و راپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساکە بنووسن، بە مەرجێک لە بەرژەوەندیی گشتی بێت و بارگرانیی دارایی بۆ حکوومەت دروست نەکات.












باسنيوز
Top