هاووڵاتییه‌ك له‌ناو شاره‌وانیى ڕانیه خۆى سووتاند
به‌شدار حه‌مید، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانى ڕانیه ڕايگه‌یاند: "پێشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/12/2019، هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كى هێنایه شاره‌وانیى ڕانیه و داواى كرد ڕێگه‌پێدانى بۆ بكه‌ین به مه‌به‌ستى دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كى زیاده‌ڕۆ".
گوتیشى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى داواكه‌ى ڕه‌ت كرایه‌وه، هاووڵانییهكه له‌ناو بیناى شاره‌وانى، ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا و دواى فریاكه‌وتنى و كوژانه‌وه‌ى، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن، ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه محەمەد عەبدوڵا، لێپیرسراوی کارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕانیە گوتى: "هاووڵاتییه‌ك به ناوى (دلشاد ساڵح)، به سووتاوی هێنرایه هۆبه‌ى فریاكه‌وتنی نهخوشخانهكهمان، سووتانهكهى پله دووه و به‌ڕێژه‌ى 50% به‌سه‌ره‌وه‌یه، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، بۆ هه‌ولێر، یان سلێمانى ده‌گوازرێته‌وه".
باسنيوز
