سزای دیسپلین به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا دەسەپێندرێت
ئیبراهیم بیلمەز، یه‌كێك له پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاند "یه‌كه‌م سزای دیسپلینی گرتووخانه له 21ی تشرینی دووه‌م به‌سه‌ر ئۆجه‌لان و سێ زیندانیی دیكه‌دا له‌نێو گرتووخانه‌كه سه‌پێندرا و هەربۆیە ئەو سێ کەسە ناتوانن له‌كاتی پشووی ده‌رچوون له ژووره‌كانیاندا یه‌كدی ببینن".
پارێزەرەکەی ئۆجەلان ئاماژەی بەوە کرد، سزاكه به ته‌نیا به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا نه‌سه‌پێندراوه، به‌ڵكو به‌سه‌ر عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و ڤەیسی ئاکتاش کە هەموویان لە ئیمرالیدا زیندانن، سه‌پێندراوه.
ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ئۆجه‌لان ئەوەی خستەڕوو، پێشتر له 10ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گرتووخانه‌ی ئیمرالی سزای دیسیپلینی بەسەر ئۆجه‌لان و گیراوه‌كانی دیكه‌دا سەپاندبوو، بەڵام دوای ئەوەی سزاکە کۆتاییهات، لە 21ی مانگی تشرینی دووه‌مدا جارێکی دیكه سزاكه نوێكرایه‌وه.
ئیبراهیم بیلمه‌ز راشیگه‌یاند، داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سزاكە هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه و هۆكاری سزاكەش نازانن.
