سیداد بارزانی سەردانی میری ئێزدییانی کرد
دەربارەی سەردانی سیداد بارزانی، کەریم سلێمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان گوتی: "کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکیی هەبوو، یەکێك دووبارە پیرۆزبایی بوو لە میری ئێزدییان و دووەمیشیان دووپاتکردنەوەی پشتگیریی سەرۆک بارزانی بوو بۆ میری ئێزدییان و ئێزدییان بەگشتی."
گوتیشی: "نوێنەری سەرۆک بارزانی بە میری ئیزدییانی ڕایگەیاند، کەوا تایبەتمەندیی ئێزدییان پاراستوو دەبێت و پشتگیریی تەواوی مافی ئیزدییان دەکەن."
