هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/12/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ڕۆژانى (29ى 12) و (30ى 12)یان بۆ ترایكردنى مۆڵه‌تى شۆفێرییان له به‌شى مۆڵه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ دانرابوو، ده‌توانن له ڕۆژانى 5 و 6ى مانگى یه‌كى ساڵى 2020، بۆ ترایكردن سه‌ردانى به‌شى مۆڵه‌ت بكه‌ن"".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ره‌ى ترایكردنیان له ڕۆژى 31ى 12دا بۆ دانرابوو، ده‌بێت له ڕۆژى 9ى 1ى 2020، بۆ ترایكردن سه‌ردانى به‌شى مۆڵه‌ت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ى كه كراون به پشووى فه‌رمى.
هاتوچۆى هه‌ولێر هاووڵاتییان له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕۆژانه‌ى وه‌كوو قه‌ره‌بوو بۆى دیاری كراوه دوا بكه‌وێت، مافى ترایكردنى نامێنێت و ڕۆژێكى دیكه‌ى به‌پێى خشته‌ى كاته‌كانى به‌شى مۆڵه‌ت بۆ داده‌نرێت".
باسنيوز
