سەرۆك بارزانی برووسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/12/2019، سه‌رۆك بارزانى برووسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "برای بەڕێز كاك سعوود مەلا، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئامۆزای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ئەكرەم سەعید مەلامان پێگەیشت، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشیی خەمتان دەزانم".
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: "لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
ده‌قى برووسكه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاك سعوود مەلا سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان_ سووریا
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئامۆزای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ئەكرەم سەعید مەلامان پێگەییشت. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
18ـی 12ـی 2019
باسنيوز
