یەکەمین راپۆرت لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئامادە کرا

یەکەمین راپۆرت لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئامادە کرا
لیژنەی کاروباری پەرلەمان وەک یەکەمین لێژنەی تایبەتمەند، راپۆرتی خۆی لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد و لێژنەی داراییش دەستی بە نووسینی راپۆرت کرد.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٩ی لێژنەی کاروباری پەرلەمان کۆتایی ھات.

لەم کۆبوونەوەیەدا راپۆرتی لێژنەکە لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی نووسراوەتەوە و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە.

هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمان بۆ هەمان مەبەست دەستی پێکردووە و تائێستاش بەردەوامە و هەوڵی نووسینی ڕاپۆرتی لێژنەکە لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەدرێت.

باس لەوە دەکرێت کە بەھۆی وردیی ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی، ئەگەر هەیە نووسینەوەی ڕاپۆرتەکەیان چەند کۆبوونەوەیەکی بوێت.

شەش لێژنەی پەرلەمانی کوردستان تایبەتمەندن بە پرۆژەیاسای چاکسازی کە دەبێت راپۆرتی لەبارەوە ئامادە بکەن.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٩، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی کرد کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی کرابوو. هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگی زۆرینەی هەرەزۆری پەرلەمانتاران، سیفەتی بەپەلە بە ڕاپۆرتەکە درا.














باسنيوز
Top