پۆلیسى دارستان دوو كه‌سى ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه باس له‌وه ده‌كات: "لە ئەنجامى دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بە مەبەستی گەڕان و پشکنین و کێوماڵکردنی سنوورەکانیان، توانرا لە سنووری گوندی (شانەدەر)ى سەر بە سەیدسادق، هاووڵاتییەك بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر دەستگیر بکەن، هەروەها دەستیان بەسەر ئامێرێكى بیرلێدان گرت، دواتر تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: "لە چالاکییەکى نوێ‌دا، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ئاغجەلەر بۆ گوندەکانى (کانى با، داڵا، قۆجەلەر و گەڕگەڕ) سەر بە بەشى چەمچەماڵ توانیان یه‌ك سەرپێچیکار دەستگیر بکەن، بە تۆمەتی بڕینەوەی چه‌ندین داری سروشتی، هاوکات دەست بەسەر یه‌ك تەور و یه‌ك تەورداسدا گیرا".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کرایەوە و ڕووبەڕوى دادگا دەکرێنەوە.
باسنيوز
