خاچی سوور سەنتەرێکی نوێی جەستەیی و پەلی دەستکرد لە هەولێر دەکاتەوە
رێکخراوی خاچی سووری نێودەولەتی سەنتەرێکی جەستەیی و پەلی دەستکردن لە شاری هەولێر، دەکاتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 19-12-2019، خاچی سووری نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی هەولێر، بەردی بناغەی سەنتەرە نوێیەکە دابنێت.
ئەو سەنتەرە پرۆژەیەکی خاچی سوورە بۆ بوژاندنەوەی جەستەیی و دروستکردنی پەلی دەستکرد بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
چەندین ساڵە رێکخراوەکە لەڕێگەی سەنتەرێکەوە لە هەولێر، پەلی دەستکرد بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر و هەموو پارێزگاکانی عێراق، دروست دەکات.
باسنيوز
