حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پشووەکانی سەری ساڵ بڵاو کردەوە
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه 25/12/2019 ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، 4/1/2020".
روونیشکراوەتەوە، رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، ده‌وامی فه‌رمی لە دامودەزگاکانی حکوومەت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دەقی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت:
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه 25/12/2019 ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، 4/1/2020، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
باسنيوز
