سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە باڵوێز هیکی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
باڵوێزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا، بە تایبەت لە هاندانی وەبەرهێنەرانی بەریتانی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا.
باڵوێزی بەریتانیا هەروەها پشتیوانی خۆیشی دەربڕی بۆ رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەربارەی بودجەی 2020.
باسنيوز
