مەسرور بارزانی داوا لە شۆفێران دەكات سەلامەتیی خۆیان و هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرن
مەسرور بارزانی پێش دەستپێكردنی وتەكەی، رایگەیاند كە دەیەوێ لەم رۆژەدا، پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان بكات، بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها گوتی "ئەمڕۆ لێرە كۆبووینەوە بۆ ئەوەی دواقۆناخی پرۆژەی 120 مەتریی خێرا بكەینەوە، كە لە كابینەی پێشوو بڕیاری لەسەر درا و لەم كابینەیەدا بەرەو كۆتایی چوو".
مەسرور بارزانی گوتیشی لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاریان دا گرنگیی زیاتر بە ژێرخانی كوردستان بدەن، ڕێگەوبانیش وەك بەشێكی گرنگی ئەو ژێرخانە لە كارە لەپێشینەكانیانە.
هەروەها هیوای خواست لە سنووری شارەوانیی هەموو شارەكانی كوردستان تۆڕێكی فرەوانی ڕێگەوبان دروست بكەن، تا هاووڵاتیانی كوردستان و میوانەكانی هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەربگرن، هەروەها بۆ سوودی كار و ئالوگۆڕی بازرگانییشە.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر بە بۆنەی كردنەوە ئەم ڕێگە خێرایەی هەولێرەوە، داوای لە هاووڵاتیانی كوردستان كرد سوود لەو ڕێگەوبانانە وەربگرن، بەڵام پێش هەموو شتێك دەبێ سەلامەتیی خۆیان و هاووڵاتیانی تر لەبەرچاو بگرن، ئەمەش بۆ ئەوان وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو شتێك گرنگترە.
مەسرور بارزانی لە كۆتایی وتەكەیدا سوپاسی كۆمپانیای هێمن گرووپ و ستافەكانی كرد كە ئەم پرۆژە ستراتیژییەیان بە عەقڵێكی كوردی و دیزاین و دەستی كوردی تەواو كردووە، گوتیشی ئەو پرۆژەیەیان هیچی كەمتر نیە لە پرۆژە ستراتیژیەكانی كۆمپانیا جیهانیەكان جێبەجێیان دەكەن.
جێی باسە ئەمڕۆ سێشەممە رێوڕهسمی كردنهوهی دوا قۆناخی شهقامی 120 مهتریی ههولێر لهسهر رێگای كهركووكهوه بۆ رێگای سهرهكی مووسڵ دهستیپێكرد و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادهی رێورەسمی كردنهوهى پرۆژهكهیه.
شهقامی بازنهیی خێرای 120 مهتری، درێژییهكهی 37 كیلۆمهتره و به سێ قۆناخ كارهكانی تهواو كرا، له 2013 تا 2016 قۆناخی یهكهمی جێبهجێ كرا. له كۆتایی ساڵی 2018 قۆناخی دووهمی تهواو كرا و ئهمڕۆش دوا قۆناخ كۆتایی هات و دهكرێتهوه، له سبەینێوه شۆفێران و هاووڵاتیانیش دهتوانن شهقامهكه بهكاربهێنن و هاتوچۆی تێدا دهكرێت.
باسنيوز
