بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی بهشى كۆتایی شەقامی 120 مەتری دەکرێتەوە
مەراسیمی کردنەوەی شەقامەکە کاتژمێر 3 و 30 خولەکی دوای نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بهشى كۆتایی شەقامی 120 مەتریی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
پێشتر سهرتیپ سابیر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی 120 مەتریی هەولێر رايگەیاند، بە کردنەوەی ئەم بەشە، کۆتایی بە پڕۆژەکە دێت و تەواوی پلانی دروستکردنی شەقامەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی دێت.
جەختیشی کردەوە، شەقامی 120 مەتریی هەولێر، پرۆژهیهکی ستراتیژییە و بە کردنەوەی بەشی کۆتایی شەقامەکە، بازنەی شەقامی 120 مەتری بە دەوری هەولێردا بە تەواوی کراوە دەبێت.
لە ساڵانی رابردوودا بە چەند قۆناغێک، شەقامی 120 مەتریی هەولێر کراوەتەوە کە لە قۆناغی یەکەمدا لە شەقامی مووسڵ تاوەکوو شەقامی پیرمام کرایەوە، پاشان لە شەقامی پیرمامەوە تاوەکوو شەقامی کەسنەزان کرایەوە، لە قۆناغی سێیەمدا لە شەقامی کەسنەزان تاوەکوو شەقامی کەرکووک کرایەوە، لە قۆناغی کۆتاییشدا کەمێکی دیکە، لە شەقامی کەرکووک تاوەکوو شەقامی مووسڵ دەکرێتەوە.
باسنيوز
