سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیر لە کۆنگرەی کۆمەڵ و یەکگرتوودا خۆیان کاندید دەکەنەوە
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوو رايگەیاند، بڕیارە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگە، کۆنگره‌ی یەکگرتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، دەتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە و ”واپێدەچێت نیازی کاندیدبوونه‌وه‌ی هه‌بێت“.
لەلایەن خۆشیەوە به‌دریه ئیسماعیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی. رای گەیاند: ”واده‌ی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵ دیاری نه‌کراوه، به‌ڵام ڕۆژی شەممە ٢١ی ١٢ی ٢٠١٩ کۆدەبینەوە و بڕیار له‌سه‌ر کۆنفرانس و ئاماده‌کارییه‌کان ده‌ده‌ین“.
لە بارەی پۆستەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیشەوە ئاشکرای کرد، ”ره‌نگه حزب مامۆستا عه‌لی باپیر کاندید بکه‌نه‌وه“.
باسنيوز
