باڵوێزى كهنهدا ڕۆڵی سەرۆک بارزانی له سەرکردایەتیکردنی شەڕی تێکشکاندنی داعشدا بەرز دهنرخێنێت
لە دیدارەكەدا كه ئهمڕۆ سێشهممه 17/12/2019 له سهلاحهددین بهڕێوه چوو، باڵوێزی کەنەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتن و سەقامگیریی کوردستان نیشان دا و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسی و سەرکردایەتیکردنی شەڕی تێکشکاندنی داعشدا بەرز نرخاند.
ئۆلریک شانون پەیوەندییەکانی وڵاکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ لەقەڵەم دا و جەختیشی کردەوە کە ئەو هاوکاری و هەماهەنگییەی کەنەدا لە شەڕی داعشدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیبووە بەردەوام دەبێت و چاویان لەوەیە لە هەموو ئاستەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن.
سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە باڵوێزى کەنەدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی خۆیشی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
باسنيوز
