سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزى تازەی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزى تازەی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیفن هیكی، باڵوێزی تازەی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە 17/12/2019 لە سەلاحەددین به‌ڕێوه‌ چوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵوێزی تازەی به‌ریتانیا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كێشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و داوكاریی خۆپێشاندەران، هەروەها نیگەرانییەكان لەبارەی سەرهەڵدانی بۆشایی ئیداری و سیاسی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی دیكه‌ى ئەو كۆبوونەوەیەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا و باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و یەكگرتوو بێت.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێكى دیكه‌ى ئەو دانیشتنە بوون.












باسنيوز
Top