کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی، دەستی پێ کرد.

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی پرۆژەیاسای چاکسازی دەکەن.

رۆژی دووشەممە 16-12-2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و بە زۆرینەی دەنگیش سیفەتی بە پەلەی دایە پرۆژەیاساکە، تاوەکو لە ماوەیەکی کەمدا پەسەند بکرێت.

رۆژی چوارشەممە 11-12-2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆ بووەوە و پرۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکرد.

رۆژی پێنجشەممە 12-12-2019، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان پرۆژەیاساکەی ناردە پەرلەمانی کوردستان.












باسنيوز
Top