فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لە چیای قەرەچوغ دەکەن
له دوای زیادبونی جموجوڵه‌كانی داعش و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌و جموجزڵیان و بونی مه‌ترسیان بۆسه‌ر هاوڵاتیانی سنوره‌كه، به‌یانی ئه‌مڕۆ دو فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ناوچه‌ی غهڕهی نزیك گوندی گەڕاو له‌زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ، شه‌ش موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی مۆڵگەکانی داعش كردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌رچه‌ندە تا ئێستا زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌نجامی موشه‌كه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕو، به‌ڵام دو هێلیکۆپتەری ئه‌مریكی به‌نزیكی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و پێده‌چێت هێرشی زه‌مینیش بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی تیرۆرستان ئه‌نجامبدرێت".
خەندان
