هاتوچۆی هەولێر لەبارەی جه‌نجاڵی له‌شه‌قامه‌كانی ناو شار بڕیارێکی دەرکرد
فاڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە ئاماژەی بەوە کردووەە کە له‌به‌ر بەرژه‌وه‌ندی گشتی و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌شه‌قامه‌كانی ناو شار له كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر له 2019/12/14، به‌ئاماده‌بونی پاریزگاری هه‌ولێر بریاردرا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناو شار لەدەروازەکانەوە تاكو كاتژمێر 9ی به‌یانی و له‌به‌رامبه‌ردا بارهه‌ڵگره‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م دواكه‌وتنه‌یان و رێگایان پێ ده‌درێت كه تاكو كاتژمیر 2ی شه‌و ێنه ناوشار كه پێشتر تاكو كاتژمیر 12ی شه‌و بوو.
ئەوەشی خستووەتە روو، کە ئه‌م بریاره سه‌رجه‌م ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌گرێته‌وه كه باره‌كانیان له 4 ته‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه و داوا له‌شوفێرانی بارهه‌ڵگره‌كانیش دەکرێت كه‌پابه‌ندی بریاره‌كه بن، بە پێچەوانەوە هه‌ر شوفێرەك پابه‌ند نه‌بێت تووشی سزای یاسایی ده‌بێت و بریاره‌کەش له رۆژی 2019/12/21ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باسنيوز
