ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاسایشى هه‌ولێره‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای بەدواداچوونمان لەسەر قسەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی، سەبارەت بە لێدان و ئەشکەنجەدانی ئەندامانیان لە ئاسایش و دوای پەیوەندیکردن بە خودی بەڕێزیان، دەرکەوت کە ئەو حاڵەتانەی باسی کردووە لە هەولێر ڕوویان نەداوە و سایتی خەندان بە مەبەست ئەمەی باس کردووە کە ڕووداوەکە لە هەولێر بووە و ورووژاندنی ئەم بابەتەش مەبەستدار بووە".
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: "سایتی خەندان دەبوایە ڕەچاوی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بکردبایە و پێش بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بەم شێوازە، ڕای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش – هەولێری وەربگرتبایە".
ئاسایشى هه‌ولێر خه‌ڵكى كوردستان ئاگادار و دڵنیا ده‌كاته‌وه "هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان، کارەکانمان لە چوارچێوەی یاسا و بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ بەجێ دەگەیه‌نین".
باسنيوز
