ساسان عەونی: کار لەسەر تەواوکردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکەین

ساسان عەونی: کار لەسەر تەواوکردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکەین
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە پرۆژەیەکی گرنگ ناودەبات و ئاماژە بە جێبەجێکردنی دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2019, ساسان عەونی, وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك فەرمانگەی بەسەر كردەوە.

ساسان عەونی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند، پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کە دەمێكە ئەو پرۆژەیە گرێبەستی بۆ كراوە و جێبەجێ نەکراوە، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و خنكانی دەروازەی شارەکە چارەسەر دەكات.

وەزیری شاەوانی هەروەها رایگەیاند، لێپرسینەوەی یاسایی لەبارەی تەواو نەکردنی پرۆژەکە کراوە و ئێستاش وەزارەت لەگەڵ شارەوانیی سلێمانی کار لەسەر تەواوکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، دەکەن.

ساسان عەونی ئاماژەی بەوەش کرد، کە تەواوکردنی پرۆژەکەیان گەیاندووەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ”ئومێد دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا“ بڕیاری دەست کردنەوە بە جێبەجێکردنی، بدرێت.











باسنيوز
Top