پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات

 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات


پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک ساز دەکات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی یەکێکە لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2019، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 10ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی یەکەمی خولی پێنجەم، ساز بکات.

لەو دانیشتنەدا، سێ پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی

- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای رێکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان.

رۆژی چوارشەممە 11-12-2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆ بووەوە و پرۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکرد.

رۆژی پێنجشەممە 12-12-2019، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان پرۆژەیاساکەی ناردە پەرلەمانی کوردستان.







باسنیوز
Top