ئەمەریکا دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد

ئەمەریکا دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد
ئەندامێکی پرۆژەی نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان، ئەو وڵاتە دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد.

پەرستگای لالش، گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدیانە، کە دەکەوێتە باکووری قەزای شێخان و لە نێوان سێ چیادایە و بە سروشتێکی جوان خەمڵاوە.

ئەندازیار خالد نەرمۆ گوتی: "نۆژەنکردنەوەکە لە ڕێگای تیمەکانی زانکۆی پەنسڵڤانیاوە بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاریی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی لالش و بە هاوئاهەنگیی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان جێبەجێ دەکرێت."

نەرمۆ ڕایشیگەیاند: "پێش چەند مانگێک ئەمەریکا ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان کردبوو، کەچی ئەمڕۆ دەستی بە نۆژەنکردنەوەکە کرد."


نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بە چەندین قۆناغ دەستی پێ کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
Top