چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بە دەستی چەكدارانی نەناسراو گوللەباران كرا

چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بە دەستی چەكدارانی نەناسراو گوللەباران كرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانێكی ناسراوی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بە ناوی حەقی عەزاوی لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە دەستی چەكدارانی نەناسراو گوللەباران كرا.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە پێش كەمێك حەقی ئیسماعیل عەزاوی رۆژنامەنووس و یەكێك لە چالاكوانە كاریگەرەكانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە ناوچەی شەعبی باكووری بەغدای پایتەختی فیدراڵی كوژرا.

سەرچاوەیەكی پزیشكی رایگەیاندووە كە تەرمی چالاكوانە كوژراوەكە نێردراوەتە پزیشكی دادی و لێكۆڵینەوەی لێ دەكرێ.

جێی باسە لەوەتەی سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفرەوان بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە، لەم ماوەیەدا بە هۆی بەكارهێنانی توندوتیژیەوە زیاتر لە 420 كەس كوژراون و هەزارانیش بریندار بوون، هەر بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستی لەكار كێشایەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە نەبووە هۆی دامركاندنەوەی ناڕەزاییەكان.













باسنيوز
Top