شارەوانیی سلێمانی هاڕاوەی درەختەکان وەك پەیین بەكار دەهێنێتەوە
لەمبارەوە زەردەشت ڕەفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەك شەممە 15/12/2019 سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە لق و پۆپی بڕاوی درەختەكانی پاركی ئازادی، بۆ یەكەمجار ئامێری هاڕینی لقە بڕاوەكانی خستە كار".
گوتیشی: "گرنگیی ئامێرەكە لەوە دایە بەهۆیەوە دەتواندرێت سوود لە هاڕاوەی لقی درەختەكان وەربگیرێت وەك (پتمۆس) پەیین و بەكاری بهێنێتەوە بۆ درەختەكان، ئەمە جیالەوەی ئەركی فڕێدانی لق و بەشە زیادەكانی درەختەكانیش لا دەبات".
ئاماژەی بەوەش دا "ئامێرەكە لەلایەن كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانییەوە دابین كراوە".
باسنيوز
