ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێرانی

ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێرانی
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێک دەکەنە سەر پێگەکانی سوپا و میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2019، میدیا ئسرائیلییەکان بە سوودوەرگرتن لە زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا، چوار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای قودسی ئێرانی لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سووریا لە نزیک سنووری عێراق.

یەکێک لەو هێرشانە، درەنگانی شەوی شەممە 14-12-2019 ئەنجام دراوە و بووەتە هۆی کوژرانی پێنج سەربازی ئێرانی.

پێشتر نەفتالی بینیت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، کە سووریا دەکەنە ڤێتنامی ئێرانییەکان، وەک ئاماژەیەک بۆ راگەیاندنی شەڕ لە دژی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، ئێران بە ناردنی چەک و هێز و میلیشیای چەکداری، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات.













باسنيوز
Top