سەرکردەیەکی پێشووی گۆڕان: ئه‌وه‌ى به مه‌سرور بارزانى ده‌كرێ بۆ پڕۆژه‌ى چاكسازى، به کەسیتر ناکرێ
لە دوای بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا، ئەو کەسانەی خۆیان یان کەسوکار و دەستوپێوەندیان لە پڕۆژەکە زەرەرمەند دەبن، لەنێویشیاندا لاهوور جەنگی لە ڕێگەی میدیاکەی و هۆشیار عەبدوڵاش لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کەوتنە دژایەتیی پڕۆژەیاساکە.
لەمبارەیەوە د.سابیر ئیسماعیل، ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانىی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕايگه‌یاند: "پڕۆژه‌یاسای چاكسازى یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانى كابینه‌ى ئێستای حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا زوو پەسەند بكرێت باشتره، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، خه‌ڵكى كوردستان زۆر ده‌مێكه چاوه‌ڕێى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه ده‌كه‌ن“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشتریش گوتوویەتی، كابینه‌كه‌ى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كابینه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. هەروەک بوونى مه‌سرور بارزانى، به سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ”شتێكى نوێ بوو، چونكه ئه‌وه‌ى به مه‌سرور بارزانى ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌ى چاكسازى، به كه‌سی دیكه ناكرێت“.
ئەو سەرکردەیەی پێشووی گۆڕان سەرسوڕمانیی خۆی لەوە دەربڕی کە هۆشیار عەبدوڵا لە کاتێکدا پەرلەمانتاری گۆڕانە لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی دیکە دژایەتیی پڕۆژەیاساکە دەکەن.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە پڕۆژه‌یاساكه بۆ خه‌ڵكى كوردستان گرنگە: ”بۆیە سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێداگرە له‌پێناوى ئه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه جێبه‌جێ بكرێ و جیاوازى له‌نێوان مووچه‌ى پله‌باڵاكان و فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی کەم ببێتەوە“.
سابیر ئیسماعیل پێیوایە کە هۆشیاری عەبدوڵا و ئەو پەرلەمانتارانەی بە دەنگی خەڵکی کوردستان چوونەتە بەغدا، ”هەڵەیەکی گەورە“ دەکەن ئەگەر لە بەغداوە بە زمانی پەرلەمانتارانی عەرەب دژایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن. گوتیشی: ”بەداخەوە ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له به‌غدا وێنەیەکی ناشرینی هه‌رێمى كوردستان نیشانى نه‌یارانى كورد ده‌ده‌ن“.
هاوکات بە پێویستی دەزانێت، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هۆشداریی توند به‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بدات و ڕێگه نەدات ”لەبەر چاوی بێگانەکانەوە هێرشى ناڕه‌وا بکاتە سەر هه‌رێمى كوردستان“.
زیاتریش ڕوونی کردەوە کە جگە لە هۆشیار عەبدوڵا، ئەحمەدی حاجی ڕەشیدیش لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، هەمان شێوازن و لە ئەنجامیشدا ”خۆیان لاواز دەکەن و بەغدا بەهێز دەکەن“. دووپاتیشی کردەوە: ”بەم قسانە خۆیان هیچ ڕێز و شكۆیه‌كیان نامێنێت، چونكه كاتێك ئه‌وان زه‌مى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌كوو ئه‌وه وایه زه‌مى خۆیان خێزان و منداڵه‌كانیان كردبێت“.
ماوەیەکە هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، هەمان ڕێچکەی سروە عەبدولواحید و ئاڵا تاڵەبانیی گرتووە کە لە ڕابردوودا ئەوانیش دژایەتیی هەرێمی کوردستانیان کرد، کەچی ئێستا باجەکەیان بە لەدەستدانی پێگەی خۆیان لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش داوە.
باسنيوز
