ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى كارتى نیشتمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/12/2019، ئاگادارییه‌كى فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی هه‌ولێر له په‌یجى بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "داوا لەو هاووڵاتییانه دەكەین، كە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەمانیان كردووە، بە مەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی تا بەرواری 2019/12/1 پەنجەمۆریان كردووە، دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەمان بكەن".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى نیشتمانى، پێویسته هاووڵاتییان لە ڕۆژانی یەكشەمە تا پێنجشەممە و لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ تا وەكوو 6ی ئێوارە، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان بكەن، هه‌روه‌ها پێویستە ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان ببه‌ن:
1- ڕەگەزنامەی عێراقی (ئه‌سڵى)
2- پێناسەی باری شارستانی (ئه‌سڵى)
3- پسووله (وه‌سڵ)ى وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی
باسنيوز
