شاخەوانان لە بارزان لە بەرەبەری ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا چالاکییەکیان ڕێک خست
ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆكی سەنتەری بارزان، بۆ شاخەوانی و ژینگەپارێزی و شاخەوانی، راگەیاند: "ساڵانە یادی رۆژی 17/12 کە وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كراوە، كە تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ ئەوەی ئەم رۆژە بەرز رادەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئێمەش وەك كۆمەڵێك لە شاخەوانانی سەنتەری بارزان لە هەردوو رەگەز، وەك ئامادەكاری و پێشوازیكردن لەم رۆژە، گەشتێكی تایبەت بە ئاڵای كوردستانمان بۆ ناو سروشتی جوانی دەڤەری بارزان ئەنجام دا و ئاڵای كوردستانمان لە ناوچەكە بەرز كردەوە".
گووتیشی، دەڤەری بارزان هەمیشە لانكەی خەبات و بەرخودان و كوردایەتی بووە و لەژێر ئەم ئاڵایەدا هەزاران شەهید خوێنی بەخشیوە و ئەركی هەر تاكێكی كوردە رێز لە ئاڵای كوردستان کە هێما و سیمبۆلی نەتەوەکەمانە بگرێت.
باسنیوز
