وەزیری ناوخۆ: گرنگیی زیاتر بە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەدەین
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەیگەنێت کە هەست بە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر دەکەن و گرنگی زیاتر بە بابەتەکە دەدەن.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "پڕۆژە یاسایەكمان ئامادەكردووە و لە ئەنجوومەنی وەزیران تێپەڕێنراوه و گەیشتووەتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی لە جاران زیاتر گرنگی بە پرسی ماددەی ھۆشبەر بدەین".
سەبارەت بە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان ، وەزیری ناوخۆ بە (کوردستان ٢٤)ی ڕایگەیاند: "ئێمە هەست بە مەترسییەکانی دەکەین لەبەر ئەوەی زیاتر لە پێشووتر گرنگی بەو بابەتە دەدەین".
باسنيوز
