"پارتی له مووسڵ پۆستەکانی دیکەی وەردەگرێتەوە"
شێخ محیه‌دین مزووری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ گوتی: "به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن 30%ی پۆسته‌كانی ئیداره‌ی مووسڵ به‌ر پارتی ده‌كه‌ون، كه ده‌كاته 40 پۆستی جۆراوجۆر و تاوه‌كو ئێستاش پۆستی جێگری پارێزگار و به‌ڕێوەبه‌ری ته‌ندروستی و هاوكاری پارێزگار بۆ كاروباری ئیداری و به‌ڕێوەبه‌ری ئاو و كشتوكاڵ و به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی گومرگ و به‌ڕێوەبه‌ری ناسنامه و پاسپۆرتمان وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامیشین له وه‌رگرتنی پۆستەکانی دیکەی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان."
شێخ محیه‌دین مزووری گوتیشی: "به‌هۆی هاتنی پارێزگاری نوێوە ئه‌وانه‌ی دیكه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌وانیش هه‌مووی وه‌رده‌گرین، چونكه ئه‌وانه مافی ئێمەن له ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ."
