دەوامی قوتابخانەکانی شارێکی کوردستان کرایە پشوو
لەمبارەوە عەلیڕەزا مەنتشلوو، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوار و هاتنی شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفر، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامەتی ناوەندی سنە، بڕیارمان داوە ئەمڕۆ شەممە 2019.12.14 دەوامی سەرجەم قوتابخانەی شاری سنە و ناحیەی کەڵاتەرزان بکەینە پشوو.
بارینی بەفر و باران و هاوکات هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بووە هۆی ئەوەی چەندان ڕۆژ دەوامی قوتابخانەکان بکرێتە پشوو.
هاوکات بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای ئەنفلوەنزا لە چەندین پارێزگای ئێران زیاتر لە 80 کەس گیانیان لەدەست داوە و بە هەزران کەسیش سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانین کردووە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چوار کەس لە قوربانییەکان خەڵکی سنە بوون.
باسنيوز
