پەکەکە دۆخی نائاسایی کەرکووک بۆ ڕفاندنی مێردمنداڵان دەقۆزێتەوە

پەکەکە دۆخی نائاسایی کەرکووک بۆ ڕفاندنی مێردمنداڵان دەقۆزێتەوە
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دۆخی نائاسایی شاری کەرکووک و بەسەربازگەکردنی دەڤەرەکە، بۆ ڕفاندنی مێردمنداڵان دەقۆزێتەوە و بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووکیش شوێنی ئەو سەربازگەیە ئاشکرا دەکات کە منداڵەکانیان بۆ دەبردرێت.

پەکەکە لە ڕێگەی ئەو گرووپانەی لە نێو کەرکووکدا کاری بۆ دەکەن، خراپیی دۆخی کەرکووک و بە سەربازگەکردنی شارەکەی بۆ ڕفاندنی مێردمنداڵان قۆستووەتەوە و لەم ماوەیەدا چەندان مێرمنداڵی لە کەرکووک ڕفاندووە.

لەمبارەیەوە عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک رايگەیاند، بارەگاکانی پەکەکە له‌ كه‌ركووك خه‌ریكن مێردمنداڵ و گه‌نج ده‌به‌ن بۆ ناوچه‌ی (خۆرنه‌ وه‌زان) له‌ سنووری نێوان کفری و خورماتوو“.

ڕوونیشی کردەوە کە پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ڕفاندنی منداڵان لەلایەن پەکەکە هەر هەبووە، بەڵام ئێستاش بە شێوەیەکی زیاتر کاری بۆ دەکەن و ئەو مێردمنداڵ و گەنجانە لە سەربازگەکەی خۆرنەوەزان مەشقی سەربازییان پێدەکرێت و دواتر رەوانەی قەندیل و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە دەکرێن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی ڕفاندنی ڕۆڵەکانیان، چەندانجار خانەوادە كوردەکانی کەرکووک هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ یان رێگربوون له‌ رفاندنی منداڵه‌كانیان، به‌ڵام ”به‌شێكیان هه‌ر براون و دیار نه‌ماون“.

لەوەتەی درووست بووە تاوەکوو ئێستا، یەکێک لە دیارترین سیاسەتەکانی پەکەکە بۆ زیادکردنی ژمارەی چەکدارانی، ڕفاندنی منداڵ و مێردمنداڵانی کوردە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان













باسنيوز.
Top